بەهۆی ئاگرەوە لە هیندستان 10 منداڵی تازە لە دایکبوو گیانیان لەدەستدا

09/01/2021
فۆتۆ: 

پزیشکێکی هیندی ڕایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەیەکی ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەیەکی ویلایەتی مەهاراشترای ئەو وڵاتە، ١٠ منداڵی تازە لە دایکبوو گیانیان لەدەستدا.

برامۆد خاندانی پزیشکی نەشتەرگەریی مەدەنی لە نەخۆشخانەی گشتی لە ناوچەی بەهاندارا لە خۆرئاوای هیندستان، لە کاتژمێر دووی بەرەبەیان ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و توانراوە ٧ منداڵ رزگار بکرێت لەناو ئەو ١٧ منداڵەی کە لە یەکەی چاودێری منداڵانی تازە لەدایکبوو خەوێنرا بوون.

دوای ڕوداوەکەشناریندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان لەسەر ڕوداوەکە هاتووەتە دەنگ و لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "ڕوداوەکە کاراساتێکی جەرگ بڕە و سەرەخۆشی خۆم بەز خێزان دڵبریندارانە دەکەم، کە گیانە بچووکەکانیان لەو روداوەکەدا تیاچوون".

لە لایەکی ترەوە سەرۆک وەزیرانی ویلایەتەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لە ڕوداوەکە.