دادگای ئەمریکا بڕیارێکی ترەمپی سەبارەت بە پەنابەران ڕاگرت

09/01/2021
فۆتۆ: 

دەزگای دادوەریی ئەمریکا ڕێگری کرد لە جێبەجێکردنی بڕیارێکی نوێ ئیدارەی ئێستای ترەمپ، کە کۆت و بەند دادەنێت لەبەردەم ئەو کەسانەی کە شایستەن مافی پەنابەرێتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەربگرن.

بڕیارەکە کە دوو کۆمەڵەی بەرگریکردن لە مافی کۆچبەران لە پشتییەوە بووە، بە مەبەستی ریگریکردن بووە لەو بڕیارەکەی ئیدارەی ترەمپ کە لە ١١ تشرینی دووەمی ڕابردوودا دەریکردووە و بڕیاربووە لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەی بڕیارەکەش گۆڕانکاری دەکرێت لە سیستمی پێدانی مافی پەنارێتی لە ئەمریکا و دانانی کۆت وبەند لەبەردەم ئەو کەسانەی کە شایستەی پێشتریان هەیە لەناو کۆچبەراندا کە مافی مانەوە و پەنابەرێتیان پێ بدرێت لەناوخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز دەربارەی بڕیارەکەی دادگای ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو بڕیارەی داگاد شکستپێهێنانی هەوڵەکانی ئیدارەی ترەمپ لە دواڕۆژەکانی کۆتایی دەسەڵاتەکانی، بە تایبەت سیاسەتە توندرەوانەکانی لە بەرامبەر کۆچ و مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە.

ئەو بڕیارەی ترەمپ ئەگەر بخرایەتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەبووە هۆی بڕینی ڕێگەی کۆچ و پەنابەرێتی کۆچبەران، کە سنوری مەکسیکەوە خۆیان دەگەیەننە سنوری ئەمریکا.