ئەو کەسەی ستاندەکەی کۆنگرێسی ئەمریکای بە دەستەوەبوو دەستگیرکرا

09/01/2021
فۆتۆ: 

ماڵپەڕی (زە هیل)ی ئاشکرایکردووە، ئەو پیاوەیان لەلایەن دەزگای ئاسایشی ئەمریکاوە دەستگیر کراوە، کە لە ڕۆژی هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس، ستاندی شوێنی وتاردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی کۆنگرێسی هەڵگرتووە و دەیبات.

ماڵپەڕەکە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسە ناوی (کریستیان جۆنسۆن)ە و تەمەنی ٣٦ ساڵە، لە ئێستاشدا لە زیندانیەکی ناوخۆییە ویلایەتی فلۆریدا دەستبەسەرە.

ناسنامەی ئەو کریستیان جۆنسۆن کاتێک ئاشکرا بوو، کە بەشێوەیەکی بەرچاو وێنەکەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی فراوان ئاشکرا بوو.

جۆنسۆن باوکی ٥منداڵە و لەگەل خێزانەکە لە شاری باریشی ویلایەتی فلۆریدا ژیان بەسەر دەبات.

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس و بەهۆی روداوەکەشەوە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.