سی ئێن ئێن: چاوەڕواندەکرێت مایک پێنس ترەمپ لە پۆستەکەی دووربخاتەوە

10/01/2021
مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا
فۆتۆ: 

مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەدووری نەزانی پەنا ببرێت بۆ هەمواری ژمارە (٢٥)ی دەستوری ئەمریکا ، بە مەبەستی دوورخستنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە پۆستی سەرۆک بەر ٢٠ی ئەم مانگە، کە جۆ بایدن پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە فەرمی وەردەگرێت.

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکا لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، چاوەڕواندەکرێت جێگری سەرۆکی ئەمریکا پەنا بۆ ئەو هەموارە یاساییە ببات، ئەگەر هاتوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا  هەڵسوکەوتەکانی زیاتر بەرەو ئاڵۆزی بچێت.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، چاوەڕواندەکرێت جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا پەنا بۆ ئەم بژاردەیە ببات لە دژی دۆناڵد ترەمپ.

جێی وەبیرهێناوەیە، هەمواری ٢٥ لە دوای تیرۆرکردنی جۆن کەنەدی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٦٣ دا، وەک بژاردەیەک پەنای بۆ برا، ئەو هەموارەش بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو هەڵوێستەیە، کە بەهۆی نەخۆشی یان کۆچی دوایی یان دەستلەکارکێشانەوە، سەرۆک نەتوانێت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات.