تەندروستی عێراق: سەرەتای مانگی داهاتوو ڤاکسینی دژی کۆرۆنا دەگات

10/01/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشکرایکرد، سەرەتای مانگی داهاتوو یان لە ناوەڕاستیدا ڤاکسینی کۆرۆنا دەگات و پلانیش دانراوە بۆ پاراستن و هەڵگرتنی ڤاکسینەکە.

ڕیاز حەلفی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی لە لێدوانێکدا جەختیکردەوە، پسپۆڕانی کۆمپانیای فایزەری بەرهەمهێنی ڤاکسینی کۆرۆنا، ئەرکی ڕاهێنان و فێرکردنی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئەستۆ دەگرت، لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی ڤاکسینەکە.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق حەلفی ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستی کڕینی ڤاکسینەکە لە هەفتەیەک بۆ دوو هەفتەی دیکە ئیمزا دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاندبوو، ڤاکسینی فیازە بەم نزیکانە دەگاتە عێراق.

ئاشکرایشیکردبوو، گرێبەستەکە کەرەستە و پێداویستییەکانی تایبەت بە ڤاکسینە لە خۆ دەگرێت.