بوومەلەرزەیەک پایتەختی تورکیای هەژاند

10/01/2021
فۆتۆ: 
ئەنکەرە

کەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەك ئەنكەرەی پایتەختی توركیای هەژاند .

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، چەند خولەکێک پێش ئێستا، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر ئەنكەرەی پایتەختی توركیای هەژاندووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا زیانی بوومەلەرزەكە نەزانراوە، بەڵام لە دەوروبەری شاری ئەنكەرەش هەست بە بوومەلەرزەكە كراوە.