میلانیا ترەمپ دانینا بە شکستی هاوسەرەکەیدا

11/01/2021
فۆتۆ: 

میلانیا ترەمپ هاوسەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بێهیوای خۆی دەبڕی لە هەڵکەوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس لە لایەن لایەنگرانی هاوسەرەکەی، وەک ڕێگرییەک لە پەسەندکردنی سەرکەوتنی جۆ بایدن وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا.

لە بەیاننامەیەکدا میلانیا ترەمپ  ڕایگەیاند"هەست بە بێهوایی دەکەم، سەبارەت بەو ڕوداوەی کە هەفتەی ڕابردوو ڕوویدا".

هاوسەری دۆناڵد ترەمپ وتی "زۆر جێگەی شەرمەزارییە ئەو ڕوداوە کارەساتبارانە ڕوویاندا و ببنە باسوخوازی پاشەملە و هێرشی تایبەتی بێ بەهانە و تۆمەتی درۆینەمان بۆ هەڵبەستن".

ئەو لێدوانانەی میلانیا ترەمپ بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دانپێدانانە بە شکستی هاوسەرەکەیدا لە هەڵبژاردنەکاندا و لەو بارەیەوە وتوویەتی "مایەی شەرەفمەندییەکی گەورە بوو بۆ ژیان ببنە خانمی یەکەم، دەمەوێت سوپای ئەو ملیۆنان هاوڵاتیەی ئەمریکا بکەم، کە پیشتوانی هاوسەرەکەم بوون بە درێژایی چوار ساڵی ڕابردوو".

لە لایەکی ترەوە نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنەکە دەنگ دەدات لەسەر پڕۆژە بڕیارێک، کە هانی مایک پێنس دەدات بۆ سەندنەوەی دەسەڵات لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا .

پیلۆسی لە نامەیەکدا کە ئاراسەی یاسادانەرانی دیموکراتەکانی کردووە تیایدا هاتووە، سەرۆکی زۆرینەی دیموکراتەکان ئەمڕۆ داوای پێشکەشکردنی پڕۆژە بڕیارەکە دەکەن .

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پرۆژە یاسایە هانی مایک پێنس دەدات بۆ سازکردنی کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی کاراکردنی هەمواری ٢٥ی تایبەت بە وەرگرتنی پۆستی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا .

پیلۆسی جەختیکردووەتەوە، داوا لە جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکات لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا وەڵام بداتەوە، دوای کۆتایی هاتنی ئەو کاتەش بە فەرمی دەستدەکرێت بە ڕێوشوێنەکانی دوورخستنەوەی دۆناڵد ترەمپ لەناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەو وتانەی هاوسەری دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە لە ٦ی کانوونی دووەم، لە دوای هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس، سەرۆکی ئەمریکا ڕوبەڕەوی فشارێکی قورس بووەتەوە، بۆ ئەوەی لەسەر ئەو ڕوداوانە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و لێپرسینەوەی لێ بکرێت.