کاری کولتوری و دەستڕەنگینی ژنان

11/01/2021
فۆتۆ: 

لە ناوەندى ڕۆشنبیریی مەم و زین

ناوەندی ڕۆشنبیری و فەرهەنگی مەم و زین،  بەڕێنماییە تەندروستییەکان، لە دەرفەتێک، پێشانگەیەکی تایبەت بۆ شمەک و کاری کولتوری و دەستڕەنگینی ژنان دەکاتەوە. بۆ ڕەخساندن و ناساندی زیاتری ئەو کەسانەی پێویستیان بە هەلی کاری زیاتر هەیە، تاکو بەردەوام بن لە بەرەوپێشچوونی کاری کوردەواری. لەڕۆژی١٧_٢٠٢١/١/١٩ بەردەوامی دەبێت .

سەبارەت بە پێشانگاکە (یاران هیوا) بەڕێوەبەرى مەم و زین وتى: ئامانجی ئێمە بەکولتور کردن و زیندوو ڕاگرتنی کەرستەکان و فەرهەنگی کوردیە. بۆیە ئەرکی ئێمەیە لەتەک کاری ڕۆشنبیری و هونەری دەستمان هەبێ لە بەرەوپێشبردنی کەلەپووری خاک و وڵاتمان وەک یادکردنەوەی ساڵانەی شەوی یەڵدا و ڕۆژی نەورۆز .

دەبینین خەڵک خەریکە دەستی بۆکاری سەربەخۆ و خۆماڵی بردوە بەڵام ناوەندێکی ناساندن و نیشاندان و بەبازاڕکردنی پێویستە لەبەرئەوە ئێمە هەوڵدەدەین ئەو بۆشاییە پڕبکەینەوە ساڵانی داهاتوو بەفروانتر ڕێکبخرێت .

شایەنى باسە لەیەکەم ڕۆژی کردنەوەى ئەم پێشانگایە موزیک و شیعر و گۆرانیش دەبێت .

میوانەکانیش دەتوانن پێویستییەکان بکڕن و چێژ لە کەشێکی جوان ببینن.