ترەمپ باری لە ناكاوی لە وڵاتەكەی راگەیاند

12/01/2021
فۆتۆ: 

كۆشكی سپی رایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا راگەیاندنی باری لەناكاوی لە واشنتن پەسەند كرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دوای هۆشداریدان لە مەترسی لەسەر مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا، باری لە ناكاوی لە واشنتن راگەیاند. 

كۆشكی سپی راشیگەیاند، هێزە فیدراڵییەكانی ئەمەریكا لە 11 بۆ 24ـی ئەم مانگە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن بۆ وەڵامدانەوەی هەر رووداوێكی لەناكاو.

وا بڕیارە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی ئەمریكا لە رۆژی 20ی ئەم مانگە لە رێوشوێنێكی ئەمنی تووند ئەنجام بدرێت، دوێنێش پۆلیسی فیدڕاڵی هۆشداری دا لە دۆخی ئەمنی  وڵاتەكە.