نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوەوە

12/01/2021
فۆتۆ: 

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە و بەرمیلێك بە 56 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. نرخی بەرمیلێك نەوتی ئەمریكیش بە 52 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەفتەی رابردووەوە پەیوەندی بە بڕیارێكی سعودیەوە هەیە بڕیاریدا لە مانگەكانی شوبات و ئازار یەك ملیۆن بەرمیلی رۆژانە كەمبكاتەوە. 

لە رۆژی 24ی شوباتی 2020 نرخی نەوت بە 56 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو دوای ئەوە بەشێوەیەكی بەردەوام رووی لە دابەزینكرد و بە شێوەیەك لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا نرخی نەوتی برێنت گەیشتە خوار 20 دۆلارەوە.