ڕوسیا 15 ملیۆن دۆز لە ڤاکسینی کۆرۆنا دەدات بە ئەرجەنتین

12/01/2021
فۆتۆ: 

ئەلکسەندەر شتینین بەڕێوەبەری ئیدارەی ئەمریکای لاتین لە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بڕی ١٥ ملیۆن دۆز لە ڤاکسینی کۆرۆنای "سپۆتنیک v " ی ڕوسی پێشکەش بە وڵاتی ئەرجەنتین دەکەن.

شتینین ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسەی هاوکارییەکە بە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەرجەنتین تا مانگی ئازاری داهاتوو دەخایەنێت.

لە کۆتایی مانگی ڕابردووەوە ، حکومەتی ئەرجەنیتن دەستیکردووە بە پێدانی ڤاکسینە ڕوسییەکە بە تووشبوانی کۆرۆنا، کە تا ئێستا ٣٠٠ هەزار دۆزی وەرگرتووە.

ئەرجەنتین یەکەم دەولەتی ئەمریکای لاتین بوو، کە گرێبەستی کڕینی ڤاکسینی سپۆتنیکی لەگەڵ ڕوسیادا ئیمزا کرد.

تا ئێستا ڤاکسینی "سپۆتنیک v "ی ڕوسی لە لایەن چەند دەوڵەتێکی ئەوروپا و ئاسیا و ئەمریکای لاتین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاوە کڕدراوە، بۆ ئەوەی بدرێت بە تووشبوانی کۆرۆنا.