نەتەنیاهۆ وێنە هاوبەشەکەی خۆی و ترەمپ لە تویتەری خۆی لابرد

12/01/2021
فۆتۆ: 

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وێنەکەی خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لەسەر لاپەڕەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لابرد.

ماوەیەکە نەتەنیاهۆ کە لە کۆشکی سپی لە پاڵ ترەمپ دانیشتووە، بووەتە وێنەی سەرەکی هەژمارەکەی لە تویتەر، وەک ئاماژەیەک بۆ بوونی پەیوەندی پتەو لەگەڵ سەرۆکێکی کۆمارییەکان کە خاوەنی جەماوەرێکی گەورەیە لە ئیسرائیلدا.

لابردنی وێنەکە لەلایەن نەتەنیاهۆوە لە کاتێکدایە، کە تا دوای دەرکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و دەرچوونی جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان، هە رلە لاپەڕەی سەرەکی سەرۆک وەزیرا نی ئیسرائیل مابۆوە.

لە ئێستاشدا لەبری ئەو وێنەیەی خۆی ترەمپ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وێنەیەکی خۆی داناوە لەکاتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەگەڵ دروشمی (ئەی هاوڵاتیانی ئیسرائیل بەم نزیکانە دەگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی".

میدیاکانی ئیسرائیل لە زاری نەتەیاهۆوە لە کاتی روداوی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس بڵاویانکردەوە، ئەو کارە ئابڕوبەرانەیە و شایەنی ئەوەیە ئیدانە بکرێت.

تا ئیستا لاپەڕەی تایبەتی نەتەنیاهۆ هیچ روونکردنەوەیەکی نەنووسیوە سەبارەت بە لابردنی وێنە هاوبەشەکەی خۆی و ترەمپ، بە تایبەت بەر لە ڕۆژێک لە جموجوڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکایە ، کە چاوەڕواندەکرێت دەست بە لێپرسینەوە لە ترەمپ بکات، سەبارەت بە ڕوداوی هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس لە لایەن لایەنگرانی سەرۆکەوە.