مایک پۆمپیۆ کوژرانی کەسی دووەمی رێکخراوی قاعیدەی ڕاگەیاند

12/01/2021
فۆتۆ: 

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەواڵی کوژرانی محەمەد میسری کەسی دووەمی ڕێکخراوی قاعیدەی ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەشکرد لە ئێستادا سەرکردایەتی ڕێکخراوەکە لەناوخۆیی ئێرانە.

پۆمپیۆ لە وتەیەکدا لە یانەی ڕۆژنامەوانی نیشتیمانی لە واشنتۆن ڕایگەیاند، محەمەد میسر کە دەستی هەیە لە کوشتنی ئەمریکییەکان لە تەقینەوەکەی ساڵی ١٩٩٨ لە ئەفریقا وکوژرانی ٧ کەسی دیکە لە شوباتی ٢٠٢٠، بێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە بدرکێنێت.

لە درێژەی وتەکانیدا پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەکرد، ڕێکخراوی قاعیدە ناوەندێکی نوێی لە تاران بەرجەستە کردووە، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی دروست لەسەر ئەو پروپاگەندانە بخاتە روو.

بەوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئێستادا ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە لە ئێرانە.

لە بەشێکی تری وتەکایدا پۆمپیۆ ئاشکرایکرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای بەسەر دوو سەرکردەی قاعیدە سەپاندووە کە لە ئێرانن، لەگەڵ ٣ سەرکردەی دیکەی کەتیبەکانی ڕێکخستنی کوردی.

لە کۆتایی وتەکانیدا مایک پۆمپیۆ ئاشکرایکرد، ویلایەتە بڕی ٧ مبیۆن دۆلاری بەوە  پاداشتن دەدات بە هەر کەسێک شوێنی عەبدولڕەحمان مەغریبی یەکێک لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی قاعیدەیان بۆ ئاشکرا بکات، کە وتەی خۆی ئلە ئێستادا لە ئێرانە.

لەبەرامبەر ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا،  محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران تۆمەتەکانی پۆمپیۆی رەتکردەوە و تۆمەتباریکرد بە بڵاوکردنەوەی درۆ و قسەی ناڕاست.