عێراق چووە ناو رێکەوتنی پاریس بۆ کەش و هەوا
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند بەرهەم ساڵح واژۆی لەسەر بڕیاری پەیوەستبوونی عێراق بە رێکەوتنی پاریس بۆ کەش و هەوا کرد و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو لە لوتکەی پاراستنی کەش و هەوای جیهانیدا ڕایگەیاند پشتیوان لە بەکارهێنانی وزەی نوێ و کەمکردنەوەی کاربۆن و پیسبوونی ژینگە دەکەن.
هەروەها جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاند یەکەم کاری لە کۆشکی سپی واژۆکردنە لەسەر گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێکەوتنی پاریس بۆ کەش و هەوا.
رێکەوتنی پاریس بۆ کەش و هەوا لە ساڵی 2016 لە نێوان وڵاتان واژۆکرا بۆ پاراستنی کەش و هەوا و رێگەگرتن لە گەرمبوونی زیاتری گۆی زەوی.
|