کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: تەنها ١٥ ملیۆن کەس ناوی خۆیان لە بایۆمەتری نوێکردووەتەوە

13/01/2021
فۆتۆ: 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ڕێژەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد، کە تا ئیستا لە لیستی بایۆمەتری ناوخۆی خۆیان تۆمارکردووە، بۆ بەشداریکردن و دەنگدان لە هەڵبژاردنی پێشوەختدا.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بڵاویکردەوە، تا لە ٦١%ی ئەو کەسانە ناوی خۆیات تۆمارکردووە، کە بۆیان هەیە دەنگ بدەن لە هەڵبژاردنەکاندا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەش، ژمارەی ئەو کەسانە گەیشتووەتە ١٥ ملیۆن کەس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکاندا دەگاتە ٢٥ ملیۆن دەنگدەر، دوای سەرژمێریکردنی سەرجەم ئەو لەدایکبووانەی کە بۆیان هەیە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بدەن، کە ژمارەیان دەگاەە زیاتر لە دوو ملیۆن دەنگدەر.

بڕیارە لە ٦ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و دواتریش دیاریکردنی کابینەیەکی نویی حکومەت.