وەزارەتی دارایی عێراق چەند ڕێوشێنێک دەگرێتە بەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی بەهای دینار

13/01/2021
فۆتۆ: 

عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ئاشکرایکرد، زنجیرەیەک ڕێوشوێن دەگیرێتە بەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دابەزینی بەهای دینار.

وەزیری دارایی عێراق لە میانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد، لە دوو هەفتەی داهاتوودا کۆمەڵێک ڕێوشوێن دەگیرێتە بەر، بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هاتنەخوارەوەی بەهای دینار، بێ ئەوەی هیچ کام لەو ڕێوشوێنانە ئاشکرا بکات.

داواشی کرد هەوڵەکان یەکبخرێت بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی ئێستا و کاریگەرییەکانی لەسەر دۆخی ژیان بە گشتی.