هێزی کۆماندۆی تورکیا سنوری هەرێمی کوردستانی بەزاند

17/06/2020
هێزی کۆماندۆی تورکیا
فۆتۆ: 
دهۆک

بۆ شەڕ لە دژى پەکەکە کۆماندۆى تورکیا سنورى هەرێمى کوردستانى بەزاند

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە هێزی کۆماندۆی تورکیا هاتوونەتە سنورى کوردستان بە مەبەستى کردنە ئامانجى بنکە و بارەگاکانى پەکەکە لەوناوچانى تێیدا نیشتەجێن.

ئەمە دواى ئەوە دێت، هەفتەى رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند هێرشێکیان کردە سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت بۆ ئەو ناوچانەى بنکە و بارەگاکانى پەکەکەى تێدایە.