ئەمریکا سزای بەسەر 3 کەسایەتی و 16 قەوارەی ئێراندا سەپاند

13/01/2021
فۆتۆ: 

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کە چەند ڕۆژێکی ماوە لە دەسەڵاتدا، سزای نوێی بەسەر ٣ کەسایەتی و ١٦ قەوارەی ئێراندا سەپاند.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سزاکان دوو ڕێکخراوی ئێرانی دەگرێتەوە کە لە لایەن عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای ئێرانەوە کۆنترۆڵکراون.

ستیڤن مەنوشن وەزیری گەنجیەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو دوو ڕێکخراوەوە دەسەڵاتدارانی ئێران توانیویانە پارێزگاری لە دەسەلات و پێگەی خۆیان بکەن، دەشێڵت بەشێکی زۆری کەرتی ئابوریان بە گەندەڵی کۆنترۆڵکردووە.

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠١٧وە کە دەستبەکار بووە، هەڵمەت و فشارەکانی خۆی بۆ سەر ئێران فراونتر کردووە، وەک سەپاندنی سزای ئابوری قورس بە تۆمەتی ئەوەی کە "ئێران گەورەترین پشتیوانی تیرۆرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

لە بەرامبەر ئەو سزا و گەمارۆیانەی ئەمریکا کە بەسەر کەرتە ئابوری و نەوتییەکانی ئێراندا لە لایەن ئەمریکاوە سەپاوە، دەسەڵاتدرانی ئێران ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمەتبار دەکەن، بە پێشێلێکردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، بە تیابەت ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لەگەل زلهێزەکان و ڕێگریکردن لە هاوردەکردنی کەلوپەلی پزیشکی، کە ئێران بە تیرۆر ئابوری و تەندروستی ناوی دەبات.

سەپاندنی ئەو سزا نوێیان لەلایەن واشنتۆنەوە بەسەر ئێراندا، ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا ڕادەستی جۆ بایدن کاندیدی کۆمارییەکان دەکرێت.