پارتی بەجیا لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات و کۆدەبنەوە.
                                
  
                               
                                 هەروەها کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆش وەفدەکەی پارتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات. 
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند لە کۆبونەوەیان لەگەڵ پارتی تاوتوێی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق  و قەیرانەکانی هەرێم و چەند بابەتێکی نێوان هەردوولا دەکرێت. 
ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە پارتی زنجیرەیەک سەردانی بۆ لای لایەنە سیاسیەکان دەستپێکردوە  و دوێنیش لە شاری هەولێر سەردانی هەریەکە لە بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعی کرد. 
                            
                             
 |