بۆ دواین جار ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی کارەبا درێژکرایەوە

14/01/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند بۆ دواین جار ماوەی لێخۆشبوونی سەدا پانزەی قەرزی کارەبا درێژکرایەوە هەتا کۆتایی مانگی ئازار.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی کارەبا هەر هاوڵاتیەک لەماوەی مانگی یەکدا قەرزی کارەبا بداتەوە لێخۆشبوونی سەدا پانزە دەیگرێتەوە.

هەروەها ئەوەی لەمانگی دوو قەرزەکە بداتەوە لێخۆشبوونی سەدا 10 ی قەرزەکە دەیگرێتەوە.

هەر هاوڵاتیەکیش لەمانگی سێ قەرزی کارەبا بداتەوە لێخۆشبوونی سەدا پێنجی قەرزەکە دەیگرێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی سەدا پانزەی قەرزی کارەبا بۆ ئەو هاوڵاتیانەی قەرزەکە دەدەنەوە و دواتریش چەند جارێک ماوەکە درێژکرایەوە.

بەڵام وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند ئەم درێژکردنەوەیە ئەمڕۆ کۆتا جارە و بەئامانجی زیادکردنی داهاتە بۆ حکومەتی هەرێم و چیتر ماوەکە درێژناکرێتەوە.