ئەنجامی پشکنینی ئەو کەسەی گوماندەکرا هەڵگری کۆرۆنا نوێیەکە بێت دەرچوو

14/01/2021
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند ئەنجامی پشکنینی ئەو کەسەی لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە و گوماندەکرا هەڵگری کۆرۆنا نوێیەکەبێت دەرچووە و دەرکەوت توشی کۆرۆنا نوێیەکە نەبووە.

هەمزە رەزیکی وتەبێژی تەندروستی دهۆک بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند ئەو کەسە بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان گومانی ئەوەی لێکرابوو هەڵگری جۆرە تازەکەی کۆرۆنابێت، بەڵام دوای پشکنینەکە دەرکەوت تەنها توشبووی جۆرە کۆنەکەی کۆرنایە کە لە کوردستان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد لەکاتی گومانکردندا ئەو کەسە کەرەنتینکراوە و پشکنینەکەشی لە تاقیگەی تایبەت ئەنجامدراوە.

وتەبێژی تەندروستی دهۆک وتیشی تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا نوێیەکە لە سنوری پارێزگای دهۆک تۆمارنەکراوە.