بە تاوانی گەندەڵی سزای 20 ساڵ زیندانیکردن سەپێنرا بەسەر سەرۆکی کۆریای باشوردا

14/01/2021
فۆتۆ: 

دادگای باڵای کۆریای باشوری ئەمڕۆ سزای ٢٠ ساڵ زیندانیکردنی سەپاند بەسەر (بارگ گیون های) سەرۆکی کۆریای باشور، بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و چەندین تاوانی دیکە.

ئەو سزایەی دادگای کۆریای باشور، پەردەی هەڵدایەوە لەسەربابەتی گەندەڵیەکی مێژوویی لە لوتکەی دەسەڵاتی کۆریای باشور، کە بە ئایکۆنێکی دیاری حکومەتی پارێزگاری ئەو وڵاتە دادەنرا.

بارک گیون های سەرۆکی پێشووی کۆرۆیای باشور کە لە ساڵی ٢٠١٧وە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە، چاوەرواندەکرێت زیاتر لە ٢٠ ساڵ لە زینداندا بمێنێتەوە، بە چەندین تۆمەتی قورس،  لە دیارترینیان تۆمەتی دەستوەردانی نایاسای لە کاندیدی حزبەکەی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی ٢٠١٦.

یەکێک لەو تۆمەتانەی دیکە کە بەسەریدا سەپێنراوە، وەرگرتنی پارەیە بەشێوەیەکی نایاسایی لە سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەی بەشێوەی مانگان، کە لە بودجەی تایبەتی دەزگا بۆی تەرخانکردووە.

ئەگەر سەرۆکی کۆریای باشور تەواوی حوکمەکەی تەواو بکات، ئەوان لە ساڵی ٢٠٣٩دا لە زیندان ئازاد دەکرێت و ئەوکات تەمەنی دەگاتە ٨٧ ساڵ، بەڵام ئەو حوکمە زۆرانەی کە چاوەرواندەکرێت لە  دۆسیەی دیکەدا بەسەریدا بسەپێنرێت، چاوەرواندەکرێت لێبوردنی تایبەتی سەرۆکایەتی بەدەست بهێنیت.

بەڵام تا ئێستا مۆن جای ئین سەرۆکی ئێستای کۆریای باشور کە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی دوای بارک دەستبەکار بووە، هیچ ئاماژەیەکی بە لێبوردن و ئازادکردنی سەرۆکی پێشووی کۆریای باشور نەکردووە.

بارگ گیون های سەرۆکی پێشووی کۆریای باشور، کە لە ئێستادا تەمەنی گەیشتووەتە ٦٨ ساڵ، دەربارەی سەپاندنی ئەو ماوە زۆرەی زیندانی کە بەسەریدا سەپێنراوە ڕایگەیاند، بووەتە قوربانی تۆڵەکردنەوەی سیاسی و لە ساڵی ٢٠١٧وە ئامادە نییە بەردەم دادگا بێت، ئەمڕۆ لە ڕۆژی دەرچوونی حوکمەکەی هەر لە دادگا ئامادە نەبووە.

بارک کچی دکتاتۆری سەربازی پێشووی کۆریای باشور (بارک چۆنگ هی)یە و لەگەڵ هاوڕێکەی (چۆی سون سیل) کە سزای ١٨ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە، تۆمەتبارن بە وەرگرتنی ملیۆنان دۆلار بەشێوەی وەرگرتنی بەرتیل و بەزۆر پارەوە وەرگرتن لە گەورەترین گروپەکانی کار لە وڵاتەکەیدا، لە دیارترینیان کۆمیانیای سامسۆنگ، ئەو کاتەی ناوبراو لە پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیدا بووە، لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٦.