وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوەکانی بڵاوکردەوە

14/01/2021
فۆتۆ: 
هەولێر

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵی خوێندنی بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە، تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی قۆناغی 12ـی ئامادەیی لە 29ی ئازاردا ئەنجام دەدرێت.

دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند، لە ١٦ی ئەم مانگەوە دەوامی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و لە ١ی ٣ی ٢٠٢١یشەوە دەوامی سەرجەم قۆناغەکانی دیکە دەستپێدەکاتەوە، ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم  پلانی پەسەندکراوی خۆی بۆ ئەمساڵی خوێندن و خشتەی تاقیکردنەوەکانی بڵاوکردەوە.  

لەبارەی قۆناغەکانی یەکی بنەڕەتی تاوەکو 11ـی ئامادەیی، وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندووە، ئەگەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام نەدرا ئەوا لە 5-6-2021 دەکرێت، بەپێچەوانەوە لە 12-6-2021 دەکرێت.