هەولێر.. بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانەوە 7 شوێن داخران

14/01/2021
فۆتۆ: 

قایمقامیەتی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ دوای بەسەرکردنەوە و بەدواداچوون بۆ پاکوخاوێنی و سەرپێچییەکانیان ٧ شوێنی داخست.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی هەولێر بڵاویکردەو،شەوی رابردوو پشکنین و بەدواداچوون بۆ (16) ڕێستورانت و خواردنگە و مارکێت  ئەنجامدرا، بەھۆی نەبوونی مۆڵەت و کارکردن بە پێچەوانەی مەرج و ڕێنماییەکان و ھەبوونی خواردنی ناتەندروست  (7)شوێن داخران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو شوێنانەی کەم وکوڕی و سەرپێچیان هەبوو تۆمارکران، بەپێ ی یاسا کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا قایمقامیەتی هەولێر جەختیکردووەتەوە، جگە لە داخستنی شوێنەکان  بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە کە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر کراوە، سەرپێچیکاران سزای پێبژاردبیان بۆ دەکرێت.