وەزیری نەوتی عێراق: سیاسەتی نەوتی هەرێم لە بەرژەوەندی گشتی عێراق نییە

14/01/2021
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق
فۆتۆ: ئەرشیڤ
بەغدا

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، سیاسەتی نەوتی هەرێم لە بەرژەوەندی گشتی عێراقدا نییە.

لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی (العراقییە)، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پێویستە بە بڕیارێكی سیاسی دۆسێی نەوتی هەرێم یەكلابكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی كوردستان بە كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت بەگوێرەی بڕیارەكانی ئۆپیك پابەند نییە، بۆیە سیاسەتی نەوتی هەرێم لە بەرژەوەندی گشتی عێراقدا نییە.

وتیشی نەوتی عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی کیشوەری ئاسیا بەرزترین نرخی هەیە، وەزیری نەوتی عێراق پێشبینیشی کرد، نرخی بەرمیلێك نەوت لە 55 دۆلاردا بمێنێتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار ئاشکراشیکرد، پشكی عێراق لە ئۆپیك دەگاتە دوو ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت.