کۆریای باکوور موشەکێکی بالیستی نوێی نمایش کرد
کۆریای باکوور موشەکێکی بالیستی نوێی نمایش کرد
فۆتۆ:
جیهانی
کۆریای باکوور موشەکێکی بالیستی نوێی نمایش کرد کە بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە بەهێزترین موشەکە لە جیهاندا.
لە رێوڕەسمێکی سەربازیدا کە بەبۆنەی کۆنگرەی حزبی کرێکار-ی دەسەڵاتدار رێکخرابوو، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بە گەورەترین دوژمنی وڵاتەکەی لە قەڵەمدا و ئاشکراشیکرد، بەشێوەیەکی بەرفراوان پەرەیان بە بەرنامەی ئەتۆمی داوە.
هەر لە رێوڕەسمەکەدا موشەکێکی بالیستی نوێ نمایش کرا و ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوریش رایگەیاند، موشەکەکە بەهێزترین موشەکە لە سەر ئاستی هەموو جیهان.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو جۆرە موشەکە لەڕێی ژێردەریاییەوە ئاراستەی ئامانجەکان دەکرێت و توانای پێکانی ئامانجەکانی لە دەرەوەی سنورەکانی کۆریای باکوور هەیە.
بەوتەی چاودێرانی سیاسیش، ئامانج لە نمایش کردنی ئەو جۆرە موشەکە لەم کاتەدا، پێشاندانی هێز و توانای سەبازی کۆریای باکوورە و گەیاندنی پەیامێکە بە جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکەی ٢٨ هەزار و ٥٠٠ سەربازی کە کۆریای باشوور جێگیرکردووە و بنکەیەکی سەربازی گرنگیشی لە ژاپۆن هەیە.
|