لە 56%ی ئەمریکییەکان دژی ئەوەن ترەمپ خۆی بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتی کاندید بکاتەوە

15/01/2021
فۆتۆ: 

بە گوێرەی ڕاپرسییەک کە لە لایەن تۆڕی هەواڵی "Abc news " ی ئەمریکا و ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستەوە ئەنجامدراوە، ئاشکرایدەکات کە لە ٥٦%ی ئەمریکییەکان پشیتوانی هەوڵەکانی کۆنگرێسی دەکەن، بۆ ڕێگریکردن لەوەی دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کاندید بکاتەوە.

بە گوێرەی ڕاپرسییەکە لە ٥٩%ی بەشداربوان پێیان وایە مێژوو بەشێوەیەک سەیری ترەمپ دەکات، کە سەرۆکی وەک پێویست نەبووە، بەڵام لە ٤٨%یان پێیان وایە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا فەقیر بووە، بەڵام لە ٥٦%ی ئەو کەسانەی ڕاپرسییەکە گرتوونیەتەوە، پشتیوانی هەوڵەکانی کۆنگرێس دەکەن، ڕێگری بکات لەوەی جارێکی تر خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید بکاتەوە.

هەر لەو ڕاپرسییەدا لە کۆی ١٠ هاوڵاتی ئەمریکی ٩ کەسیان دژی ڕوداوی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس بوون لە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەدا، جگە لەوەش لە کۆی ١٠ کەس ٧ کەسیان پێیان وایە ترەمپ بەلای کەمەوە بەرپرسە لەو ڕوداوی هەڵکوتانە سەرەی سەر باڵەخانەی کۆنگرێس.

لەو ڕاپرسیە هاوبەشەدا لە ٥٤% کەسیان بە پێویستی دەزانن کە تۆمەتی تاوانکاری ئاراستەی ترەمپ بکرێت، بەو پێیەی هانی خەڵک و لایەنگرانی داوە بۆ کاری توندوتیژی و هەلکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس، جگە لەوەش هەڵسوکەوت و لێدوانەکانی نابەرپرسانە بوون لەڕووەوە.

لە کۆتایی ڕاپرسییەکەدا ٥١%ی ئەو کەسانەی بەشدارییان کردووە، ووتوویانە ڕوداوەکانی هەفتەی ڕابردوو لە زاشنتۆن، وایلێکردوون کە متمانەیان بە دیموکراسیەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەمببێتەوە،

لە کاتێکدا تەنها لە ٢٠%ی بەشداربوان بێهوابوون لە داهاتووی سیستمی دەسەڵات لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.