| تەندروستی عێراق: 10 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە  
                             
                                وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٠٥ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٠ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
                                
 
 لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە ١٥٣٠ کەسی دیکە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٩٣.٢%ی کۆی تووشبوان. لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٦٠٦ هەزار و ٩٩١ کەس تووش بوون، لەو ژمارەیەش ٥٦٥ هەزار و ٨٨٩ کەس چاکبوونەتەوە. بەگوێرەی داتاو زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تا ئێستا ١٢٩٣٢ کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.   
 
 |