زانكۆی سلێمانی بە یەكەمی هەرێمی كوردستان دەستنیشانكرایەوە

15/01/2021
فۆتۆ: 

بە گوێرەی راپۆرتی (Webometrics )ی ئەنجومەنی باڵای زانستی سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی زانستی ئیسپانیا، ئەمساڵیش بۆ جارێکی دیکە زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی بەدەستهێنایەوە.

پشت بەست بەو داتا و ئامارانەی ساڵانە وێب سایتی فەرمی (Webometrics) بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی زانکۆ جیهانییەکان بڵاویدەکاتەوە، ئەمساڵیش زانکۆی سلێمانی ریکۆردی نوێی تۆمارکرد و لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستانی لە پلەی یەکەم دایە و لەسەر ئاستی زانکۆ عیراقیەکانیش لە 10 یەکەمەکاندایە .

بە پێی دوا راپۆرتی (Webometrics)ی ئەنجومەنی باڵای زانستی سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی زانستی ئیسپانیا. کە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات پێگەی زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق لەپلەی چوارەمدایە، لە زۆرترین سایتەیشن کە 22176 سایتەیشنە .