وەزیری تەندروستی ئەمریکا دەستی لەکارکێشایەوە

16/01/2021
فۆتۆ: 

وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر ڕووداوەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوو وەزیری تەندروستی ئەمریکا هاوشێوەی دەیان بەرپرسی دیکە دەستی لەکارکێشایەوە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە ئەلێکس ئازەر وەزیری تەندروستی ئەمریکا نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کردوە و تێدا ئیدانەی توندوتیژی و هێرشکردنە سەر بینای کۆنگرێسی کردوە.

هەروەها لە نامەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە ئەوەی رویدا هێرشبووە بۆ سەر دیموکراسی کە ئەمریکا پێشەنگەبووە لەوەدا و هەمیشە بە ئاشتیانە دەسەڵات ڕادەستکراوە.

وەزیری تەندروستی ئەمریکا ڕاشیگەیاندوە لەکاتی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی جۆبایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا ئەویش پۆستەکەی جێدەهێڵێت.