دەروازەی تەمەرجین بە ڕووی گەشتیارانی ئێران و عێراقدا کرایەوە

16/01/2021
فۆتۆ: 

فرامەرز محەمەدیان سەرپەرشتیاری دەروازەی تەمەرجینی هاوسنوری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، جموجوڵی گەشتیار لەڕێگەی پاسی نەفەر بەرەوە لە نیوان هەردوو وڵات لە ئەمڕۆوە دەستی پێکردەوە.

دەروازەی تەمەرجین دەکەوێتە سنوری شاری پیرانشاری ڕۆهەڵاتی کوردستانەوە و لەلایەن عێراقەوە  لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی کۆرۆناوە، لە بەردەم هاتووچۆی گەشتیاراندا داخراوە.

فرامەرز محەمەدیان ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستپێکردنەوەی جموجوڵی گەشتیاران بە ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا بووە، هەروەها لە ڕێگەی دەروازەکە بۆ بوارەکانی بازرگانی و هەناردە و ترانزێتیش بەکار دەهێنرێت.

لە ساڵی درایی رابردوودا کە لە ١٩ی ئازاری ساڵی ٢٠٢٠ کۆتایی هاتووە لە ئێران، ٢٦ هەزار پاس و ئوتۆمبێل لە دەروازەی تەمەرجینەوە پەڕیونەتەوە، بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆکەش، جموجولی لۆری بارهەڵگر و کەلوپەلی ترانزێتی نەگرتووەتەوە، لە ئێستاش بەدواوە لە کاتی هاتنی گەشتیاران ڕێوشوێنی پزیشکی پێویستی تیا دەگیرێتە بەر.