موحەمەد دەربەندیخانى: هەندێک جار گرفتی سیاسی بووەتە ڕێگر لەبەردەم هاوکاری لایەنی پەیوەندیدار بە هونەر

16/01/2021
فۆتۆ: 

سازدانى: داستان

فیلمى دوایین وەسیەت کورتە فیلمێکى کوردییە و چەند هونەرمەندێکى شارى دەربەندیخان دروستیان کردوو و بەشدارى چەندین فێستیڤاڵى ناوەخۆیی و دەرەکى کردووە و چەندین خەڵاتى جیاوازى بەدەستهێناوە، لەم دەرفەتەى تۆڕى هەواڵى ژیاندا موحەمەد دەربەندیخانى دەرهێنەرى ئەو فیلمە سەبارەت بە فیلمەکە و کێشە و گرفتەکانی هونەرمەندان لە شارى دەربەندیخان دەدوێت :

ژیان: بیرۆکەى فیلمەکەتان لەسەر چییە؟

موحەمەد دەبەندیخانى: کارم کردووە لە سەر دواین وەسێتی گەورە نوسەری جیهان و کۆڵۆمبی ( گابرێڵ گارسیا ماکیس) بەڵام بە ژانەرێکی کوردیانە ، وەرگێڕانی بۆ زمانی سکرینپلەیەکی کوردی ، پێشاندانی وێنە و ئاکتینەکان بەزمانی ئاماژە ، بەرخودان ، هیوا، قوربانیدان ، لەیادنەکردن. دیوی دووەمی دوەمی ئەم کورتە فیلمە بریتیە لە بەخشنی پەیام بۆ ئەوەی مرۆڤ لەسەر سێ بنەمای سەرکی پەروەردە بێت وەک ، (بونیاد) لەسەر خوێندن و خوێندنەوە ،

ژیان: تاکو ئێستا بەشدارى کامە فێستیڤاڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکانتان پێکردووە؟

موحەمەد دەبەندیخانى: ڤیستیڤاڵی ناوخۆی عێراق، ڤیستیڤاڵی سینمایی  کۆڤید 19نێودەوڵەتی عێراق، ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ کورتە فیلم بە شیوەی ئۆنلاین .

ژیان: ئەو خەڵاتان چین و لە کامە بواردا کە بەخشراونەتە فیلمەکەتان؟

موحەمەد دەبەندیخانى: ڤیستیڤاڵی سینمایی  کۆڤید 19نێودەوڵەتی عێراق، لەکۆی 350 فیلمی نێودەوڵەتی توانیمان دوو خەڵات بەدەست بهێنین( باشترین کورتە فیلم، باشترین سینماتۆگرافی) هەروەها لە لە ڤیستیڤاڵی دەرەکی، ڤیستڤاڵی کلتوری نێودەوڵەتی سینمایی ئەمریکا بۆ کورتە فیلم ئۆنلاین 2100 فیلم

(خەڵاتی نازناوی ئۆمیگای سینەمایی  باشترین سکرین پلەی) ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینمایی وڵاتی هیند بۆ کورتە فیلم 473فیلم

(خەڵاتی زێڕینی باشترین سینماتوگرافی) ڤیستیڤاڵی سینمائی نێودەوڵەتی وڵاتی جەزائر 51فیلم

(خەڵاتی گەورەی بینەر) ڤیستڤاڵی نێودەوڵەتی وڵاتی هیند ئۆنلاین 350 (خەڵاتی باشترین دەرهێنان) ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کەرکوک سینمای بۆ کورتە فیلم

هەڵبژاردەی فیناڵین، ئومێدەکەم ببین بەخاوەنی خەڵات .

ژیان: ناوەند و دامەزراوەکانى تایبەت بە فیلم لە کوردستان تاکو چەند هاوکارتان بوون لە دروستکردنى و زیاتر سەرکەوتنى فیلمەکەتاندا؟

هیچ ناوەندێکی حکومی یان حیزبی یان هیچ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنان پشتیوانی نەکردووین ، لەسەر جوهدو ماندوبون و عشقی ڕاستەقینەمان بۆ سینەما ئەم فیلمە بەرهەم هاتووە کە بەڕاستیش ئەوە دەرئەنجامەکەیەتی ئەو هەموو خەڵات و نازناوە مەزنەی بەدەست هیناوە

ژایان: کارى داهاتووتان چییە لە بوارى فیلمدا؟

موحەمەد دەبەندیخانى: کاری داهاتومان، کورتە فیلمێکە بەناونیشانی، مەملەکەتی قەلە ڕەشەکان بە پشتیوانی خوای گەورەو ئەشقی ڕاستە قینەی هاوڕێیانم لە ئامادەکاریدان .

ژیان: وەکو دیکە کاربەدەستدانى سنورەکەتان لە بوارى هونەرییدا بۆچى هاوکارتان نین؟

موحەمەد دەبەندیخانى: هەندێک جار گرفتی سیاسی یان بیرکردنەوەى لە لایەنی سیاسی بووەتە ڕێگر لەبەردەم هاوکاری و بە دەمەوەهاتنی لایەنی پەیوەندی دار بە هونەر، هەروەها کە دەتەوێت کارێکی هونەری بە ئەنجام بگەیەنی و پرۆپۆزەڵ پێشکەش بکەی ڕاستەوخۆ بێ ئەوەی کارەکە بینین و هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن، بڕیار لە ونکردنی کارە هونەرییەکە دەدەن، گرفتێکی دیکەش بەرپرسی یەکەمی ئیداریە بەڕێز (قایمقامی دەربەندیخان)ە کە بەداخەوە وەک ئەوە وایە نەبای دیبێت نەباران، ئێمە ئەو هەموو خەڵاتەمان بردووە جەنابیان نە بە ماددی و نە بە کاردانەوەیەکی مرۆیی ئامادە نەبووی ڕێز لە ماندووبوونمان بگرێت، بەڵام نابێت ئەوەش لەیاد بکەین زۆر سوپاسی هێزەکانی ئاسایشی دەربەندیخان دەکەم، کە هەمیشە لە کارە هونەریەکانماندا ئامادەیان هەبووەو بە هەستی بەرپرسیارێتیەوە هاتوون بەدەممانەوە.