له‌باره‌ی "ئه‌فسانه‌ی شکست"ـه‌وه
ئەم نووسینەم بۆ عاشقە دڵشکاوەکان نییە، بۆ ئەڤیندارانی بێ عارە!
ڕیبَوار سیوەیلى
١- ئەڤین (عیشق)، هیچکات دۆڕان و شکستهێنان نییه. ئەڤین ڕەوەندێکی (پرۆسه‌یه‌کی) ناخه‌کیی مرۆڤه و تاقیکردنه‌وه‌ی ئیراده‌یه بۆ خۆ پێگه‌یاندن و کامڵ‌بوونی خۆی له ڕێگه‌ی گه‌یشتنیدا به ئه‌ویتر .
٢- هه‌ندێجار ئه‌م سه‌فه‌ره دره‌نگخایه‌ن و وێستگه‌کانی فره‌ن، هه‌ندێجاریش بارگه له بناری په‌یوه‌ندییه‌کدا ده‌خرێ و ده‌بیته چەتر و مه‌نزڵگه بۆ ڕێبوارانی دیکەش تا لە سایەیدا بحەوێنەوە. به‌ڵام له‌و پێشوازییه‌دا سینیی چا و خواردنیان ناخه‌یته به‌رده‌م، به‌ڵکو گێڕانه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کان له شێوه‌ی به‌خشنده‌ییه‌کی وزه‌به‌خشدا ده‌ده‌یه ئەڤیندارانی تازه‌کار، تا له کاتی ناکامیدا پاساوی نه‌گه‌یشتن به (یار)ی پێبده‌نه‌وه .
٣- ئەڤین ئه‌و کاته ناکامه، که مرۆڤ وزه‌یه‌کی بۆ خۆشویستن پێ نه‌مابێت، وزه‌یه‌ک تەنیا له خودی که‌سه‌که‌وه سه‌رچاوه ناگرێت، تا به دڵشکان و ناکامییه‌کان، نه‌مێنێت.. ئه‌م وزه‌ی عیشقە سه‌رچاوه‌که‌ی لە بوون و ژیان خۆیدایە و ویستی مرۆڤه بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی له "خۆپه‌رستییه‌وه" بۆ "ئه‌ویترویستی". بۆیه کۆتایی لە ئەڤیندا نییه، ته‌نیا ده‌ستپێکردنه‌وه هه‌یه.. ئەڤین دەستپێکردنەوەی بەردەوامی مرۆڤە لە خۆشویستنی بۆژیانەوە بەرەو خۆشەویستیی ئەویتر. کە ئەم دەستپێکردنەوەیە وەستا، مەرگ چاوەڕێمانە .
٤- گرنگ نییه ئه‌ویتر ئێمه‌ی ده‌وێ، یان ڕه‌ت و ڕفزمان ده‌کاته‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه له گه‌ڕان و سه‌فه‌ر به‌رده‌وام بین، بۆ ئه‌وه‌ی دۆشدامان و ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێ شکشت، نه‌بێته دێوه‌زمه‌ی سه‌ر ڕۆحمان. چونکه ئه‌و کاته‌ی شکست وه‌ک دۆخێکی (سرووشتی) قه‌بووڵ ده‌که‌ین، ئه‌و وزه داهێنه‌رانه‌یه‌ی ئەڤین، له ناخه‌وه لێمان ده‌بێته دڕنده‌یه‌ک و ده‌مانخوات، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا ده‌سپێکردنه‌وه بۆ خۆشه‌ویستیکردن له‌گه‌ڵ یارێکیتر، وه‌ک هێلانه‌یه‌ک وایه بۆ خه‌ون بینینی بەردەوام .
٥- بۆیه مرۆڤ ناچاره به ده‌ستپێکردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئەڤین ئه‌مجاره و چه‌ندین جاری دی بمانکاته‌وه به داهێنه‌ر و له جیاتی ئه‌وه‌ی ڕۆحمان له ئه‌نجامی شکسته‌وه پڕ بێت له بوغز و خه‌م و خه‌فه‌ت، لێوڕێژی بکه‌ین له شیعر و خه‌ون ..
٦- حه‌یفه مرۆڤ له جیهانێکدا بژی، که پێشتر که‌سانی وه‌ک جه‌زیری، مه‌وله‌وی، مه‌ولانا و حافز، نالی و مه‌حوی و دێوانه و شه‌می ئه‌وه‌نده ئەڤیندارانە تێدا ژیا بن و که‌چی بڕوای وابێت عیشق یه‌ک جار دێت و که شکستی هێنا، ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه ..
٧- مرۆڤی ڕه‌سه‌ن هه‌میشه ڕه‌سه‌نێتی خۆی له ڕێگه‌ی ژیانویستییه‌وه ده‌رده‌برێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو زه‌مه‌نێکی ئه‌نفال، به زمانی عیشق به‌رپه‌رچ بداته‌وه.
|