باران و بەفربارین لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە

16/01/2021
باران و بەفربارین لە ھەرێم دەستپێدەکاتەوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، لە ئێوارەی سبەینێوە بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە ١٧ی١ی٢٠٢١،  ئاسمان هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ لە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و نزمترین پلەی گەرمای پێشبینی کراویش لەنێوان ٣ بۆ ٦ پلەی سیلیزی دەبێت.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر بارین دەستپێدەکات.