بایدن لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی بڕیارێک لە بارەی وڵاتانی زۆرینە موسڵمانەوە دەدات

17/01/2021
فۆتۆ: 

ڕۆژنامەی نیویۆک تایمزی ئەمریکا بڵاویکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەی، بڕیاری قەدەغەی گەشت لەگەل زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هەڵدەوەشێنێتەوە، کە لەسەردەمی ترەمپ دراوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری ڕۆن کلاین بەرپرسی فەرمانبەرانی کۆشکی سپی لە ئیدارەی بایدنەوە بڵاویکردەوە، سەرۆکی نوێ بەنیازە زنجیریەک بڕیاری جێبەجێکردن دەربکات، کە بەلای ئەوانەوە جەوهەری و گرنگە، وەک هەڵوەشانەوەی گەشت و هاتووچۆ لەگەڵ زۆرێک لەو وڵاتانەی کە زۆرینەیان موسڵمانن، هەروەها چوونەوە ناو رێککەوتننامەی پاریسی تایبەت بە کەشوهەوا.

کلاین ئاماژەی بەوەشکرد،  بایدن سورە لەسەر درێژکردنی ماوەی (پرۆسەی چۆڵکردن)ی تایبەت بە خانووبەرە کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە درێژکراوەتەوە، هەروەها پێدانی قەزر بە خوێندکاران، هەروەها داواکردن لە ئاژانسەکان بۆ زانینی چۆنێتی پێگەیاندنەوەی ئەو منداڵانەی کە لە خێزانەکانیان جیاکراونەتەوە لە سنور.
لە دووساڵی ڕابردوودا بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، قەدەغەی گەشت و هاتووچۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە وڵاتانی ئیسلامی و زۆرینە موسڵمان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها ئەو منداڵانەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی و دوور لە خێزانەکانیان گەشتیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردبوو، بە بڕیاری ترەمپ لە سنور لە خێزانەکانیان جیاکرانەوە