بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە گوندێکی شنگال 8 سەربازی عێراق و هاوڵاتیەک کوژران

17/01/2021
فۆتۆ: 

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە گوندێکی سنوری شنگال حەوت سەربازی عێراقی ئەفسەرەکەیان و هاوڵاتیەکەی مەدەنی کوژران.

بەپێی زانیارییەکان سەربازەکانی عێراق لە تیمی ئەندازیاری پێکهاتبوون و ویستویانە بۆمبەکە بگوازنەوە بۆ شوێنێکی دیکە، بەڵام لە پڕدا تەقیەوەتەوە و ئەفسەری تیمەکە کە پلەکەی موقەدەم روکنە و حەوت سەربازی کوژراون.
هاوکات وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیانامەیەکدا رایگەیاند موقەدەم روکن حەیدەرعادل ئەفسەری تیمەکەبووە و بەهۆی تەقینەوەکەوە کوژراوە.

وێنەی موقەدەم روکن حەیدەرعادل