خانەی کولتوور بەردەوامە لە چاپکردنی کتێب

17/01/2021
فۆتۆ: 

ڕۆمانێک بۆ کارزان حەسەن چاپ دەکەن

خانەی کولتوور خانەیەکی سەربەخۆیە و ساڵانێکە کاری چاپکردن و بڵاوکرنەوەی کتێب دەکات، ئەم خانەیە لەپاڵ کارکردن بۆ نووسەرە ناسراوەکان، کاردەکات بۆ ئەوەی جیاواز لە دەزگاکانی دیکە دەنگی نوێ و ناوی تازە بناسێنێت، نوێترین بەرهەمی ئەم خانەیە ڕۆمانێکە بە ناوی (نیگای تابلۆ و هاوارەکانی نەی) لە نووسینی کارزان حەسەنك سەبارەت بە ڕۆمانەکەی تایبەت بە ژیان ئەو نووسەرە وتی:  ئەم ڕۆمانە قسەکردن نییە لە دەرەوەی خەیاڵی مرۆڤ، بەڵکوو قسەکردنە لە بوونگەرایی خۆیدا کە ناتوانرێت قسە لەسەر هەر ڕستەیەکی بکرێت بەبێ ئەوەی بوون لە خوددا بۆ خود نەخوێندرابێتەوە .

دەمەوێت بڵێم هیچ کام لە کارەکتەرەکانی ئەم ڕۆمانە خەیاڵی نین لە خوددا، بەڵام وەهمین بۆ خوێنەری کورد. کێشەی ئەم ڕۆمانە ئەوەیە، خود بەکاتەوە بە خود لە دەرەوەی ترس، وەهم، خەیاڵ... ئەگەر نامۆبوون کە تێکڕا بەشێکن لە کارەکتەری کورد .

شایەنی ئاماژەیە ئەم ڕۆمانە بەم نزیکانە لەلایەن خانەی کولتوورەوە چاپ و بڵاودەکرێتەوە.