نرخی نەوت زیاتر دابەزی
نرخی نەوت لەبۆرسەکانی جیهاندا ناجێگیرە و چەند رۆژێکە بەردەوامە ڕوو لە دابەزینە.
بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 54 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نەوتی خاوی ئەمریکیشی بە 52 دۆلار و 6 سەنت فرۆشرا.
ئەوە لەکاتێکدایە لە هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی و هەتا گەیشتە 57 دۆلار،بەڵام دوبارە نرخەکە دابەزییوە.
بەڕای شارەزیانی بوارەکە بەرزی و نزمی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیارەکانی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتەوە هەیە و لە هەفتەی ڕابردووش سعودیە ڕایگەیاند بڕی ملیۆنێک بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکاتەوە،ئەوەش هۆکاری سەرەکی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بوو.
|