كەسوكاری خۆپیشاندەرە كوژراوەكەی چەمچەماڵ سكاڵایان دژی پارتی تۆماركرد

18/01/2021
فۆتۆ: 

كاسوكاری یەكێك لە خۆپیشاندەرە كوژراوەكانی ماوەی رابردوو، لە دادگای چەمچەماڵ سكاڵای یاساییان لەسەر لقی 19ی پارتی و شەش كەسی بەرپرسی نێو لقەكە تۆماركرد.

كەسوكاری ئەدهەم یەحیا، یەكێك لەو خۆپیشاندەرانەی لە قەزای چەمچەماڵ، لە خۆپیشاندانی 7.12.2020 بە فیشەك كوژرا، ئەمڕۆ لە دادگای چەمچەماڵ، سكاڵای یاساییان لەسەر لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان و 6 كەسی بەرپرس لە نێو لقی پارتی لەقەزاكە تۆماركرد. 

لە لێدوانێكدا باوكی ئەو خۆپیشاندەرە كوژراوە بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، لە ماوەی رابردوو چەندینجار هەوڵدراوە لە رێگای سوڵحی عەشایەریەوە كێشەكە چارەسەر بكەن، بەڵام ئێمە رەتمانكردووەتەوە. 

باوكی ئەو قوربانیە دەشڵێت: ئێمە لە دەرەوەی یاسا بەرپرس نین لە هیچ بابەتێكی دیكە كە روودەدات تەنها مەبەستمانە لە رێی یاساوە كەیسەكە یەكلایی ببێتەوە.