چین تاکە ئابوری جیهانە کە لە 2020دا گەشەی کردووە

18/01/2021
فۆتۆ: 

سەباری کاریگەرییەکانی کۆرۆنا، ئابوری وڵاتی چین بەڕێژەی لە ٢.٣%ی لە ساڵی ٢٠٢٠دا گەشەی کردووە، بە تایبەت لە سێ مانگی کۆتایی ساڵدا گەڕاوەتەوە بۆ ئاستی بەر لە قەیرانەکە.

بەو هۆیەشەوە چین بووەتە تاکە ئابوری سەرەکی لە جیهاندا، کە دووچاری پاشەکشە نەبووە لە ساڵی ڕابردوودا، سەرەڕای ئەو بەربەرست و ڕێگرییانەش کە بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەپێنرابوو لە ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا.

لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠دا ئابوری چین گەڕایەوە بۆ گەشەی ئاسایی خۆی، دوای لە سەرەتای ساڵەوە بە ڕێژەی ٦.٨% دووچاری پاشەکشە هات.

هۆکاری ئەو گەشە بەردەوامەش لە ئابوری چیندا، بەستراوەتەوە بە ئەو جوڵە دینامیکییە بەهێز و ئەرێنییە یکە لە کەرتەکانی پیشەسازی و بازرگانی چیندا هەیە، بەڵام بەکارهێنانی ناوخۆیی یەکێکە لە داینەمۆ سەرەکییەکانی ئەو ئابوریە.

بەگوێرەی داتاکانی کەرتی ئابوری چین تەنها کەرتێک کە لاوازی گەشەی پێوە دیار بووە، بازاڕی بە تاک فرۆشتنی کەلوپەل بووە، چونکە بەهۆی بڕیاری داخستن و کەرتینەوە ڕوبەڕووی لاوازی و زیان بووەتەوە، لە کاتێکدا پێداویستییەکانی پەیوەندیکردن و کەلوپەلی جوانکاری و خشڵ گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە دیوە.