تەندروستی عێراق: بەهۆی کۆرۆناوە ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە

18/01/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٩٧ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩ کەسی بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٧٦٩ کەسی دیکە لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و گەراونەتەوە ماڵەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانەی کە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویدەکاتەوە، لە ئێستا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەرزبووەتەوە بۆ لە ٩٣.٨% یکۆی تووشبوان.

لەوەتەی کۆرۆنا لەناو عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٦٠٩ هەزار و ٢٩ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٥٧١ هەزار و ١٩٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاری و سەرژمێریانەی کە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردووەتەوە،  تا ئێستا ١٢٩٥٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.