خشتەی تاقیکردنەوە بەراییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی راگەیەندرا

18/01/2021
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوە بەراییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی راگەیاند
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی تاقیکردنەوە بەراییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بڵاوکردەوە.

بەپێی خشتەکە، هەموو رۆژێک تاقیکردنەوە بەراییەکان لە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆوە دەستپێدەکەن.