وه‌زیری به‌رگری توركیا گه‌یشته هه‌ولێر
وه‌زیری به‌رگری توركیا گه‌یشته هه‌ولێر
فۆتۆ:
هەولێر
پاش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی١ی٢٠٢١، خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری تورکیا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراق كۆبوه‌وه، پاشان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن شۆڕش ئیسماعیل، وزیری پێشمه‌رگه، فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه و جه‌مال ئیمینكی سوپاسالاری هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
بڕیاره سبەی سێشەممە ١٩ی١ی٢٠٢٠، خلوسی ئاکار وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌گه‌ڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆببێته‌وه و تاوتوێی چەند پرسێک بکەن.
پاش کۆبوونەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ
خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە بەغدا، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە
راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە لە کۆبوونەوەکەدا، کازمی بە ئاکاری راگەیاندووە، حکومەتەکەی
هەموو هەڕەشە و چالاکییەکی "تیرۆریستی" ڕەتدەکاتەوە کە تورکیا بکات
ئامانج لە خاکی عێراقەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کراوە دەربارەی
ئەوبابەتانەی کە جێگەی بایەخی هەردوولان، هەروەها بەهێزکردنی هاریکاری سەربازی لە
نێوان عێراق و تورکیا، لە چوارچێوەی هاریکاری گشتی و چەسپاندنی بنەمای ڕێزگرتی سەروەریی
عێراق بەسەر هەموو خاکەکەیدا.
|