لەدوو رووداوی هاتووچۆدا لە ئامەد 22 كەس برینداربوون

19/01/2021
فۆتۆ: 

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان كە دوو ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر بەهۆی بارینی بەفرەوە وەرگەڕان و 22 كەس بریندار بوون.

لە شاری ئامەد لە باكوری كوردستان بەهۆی زۆری بەفر بارینەوە دوو ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر (پاس) وەرگەڕان تیایدا 22 كەس بریندار بوون و زیانی زۆری ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوت. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووە، بەهۆی زۆری بەفر بارینەوە لە ناوچەی ئیرجانی باكوری كوردستان ئۆتۆمبێلێكی نەفەر هەڵگر(پاس) كۆنتڕڵی لەدەستداوە، تیایدا نۆ كەس بریندار بوون. 

 هاوكات هەر ئەمڕۆ بەیانی لەسەر ڕێگای گشتی دیاربەكر- ئیغڵ،  بارینی بەفر كاریگەری هەبووە و بەهۆی ئەوەش 13 كەس برینداربوون، تا ئێستاش شۆفێری ئەو پاسە نەدۆزراوەتەوە.