سەرۆکی پێشووی سندوقی خانەنشینی عێراق بە شەش ساڵ زیندانی حکومدرا

19/01/2021
وێنە.ئەحمەد عەبدولجەلیل ئەسەدی
فۆتۆ: 

دادگای ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی لە عێراق بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ سەرۆکی پێشووی سندوقی خانەنشینی دەکرد.

ئەنجومەنی دادوەری عێراق ڕایگەیاند ئەمڕۆ داداگا بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەی وەرگرتنی بڕێک پارە لە گرێبەستی دڵنیای تەندروستی تایبەت بە خانەنشینان لەلایەن ئەحمەد عەبدولجەلیل ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سندوقەکەوە دەرکردوە.

لە بڕیارەکەی دادگا ئەوەش هاتووە رێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو کارمەندانی سندوقی خانەنشینی بکرێت بەپێی بڕیاری 160 ی ساڵی 1983.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو ئەحمەد عەبدولجەلیل ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سندوقی خانەنشینی لەهەڵمەتێکدا و بەبڕیاری دادوەر دەستگیرکرا.