ڤیدیۆ.. لەناوچەیەکی ڕوسیا ئاوی گەرم دەستبەجێ لە هەوادا دەیبەستێت

19/01/2021
فۆتۆ: 

لە ناوچەی تەتارستانی ڕوسیا و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو پلەی گەرما بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو هاتووەتە خوارەوە، بەشێوەیەک ماوەی ١٠٠ ساڵە ئەو ناوچانە سەرمای وای بەخۆیەوە نەدیووە، بەوهۆیەشەوە ئاوی گەرم دەستبەجێ لە هەوادا دەیبەستێت.

چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕوسیا چەندین وێنە و ڤیدیۆی سەرمای ناوچەکەیان بڵاوکردووەتەوە و بە ڕشتنی ئاوی گەرم ئاماژەیان کردووە بە ساردی ناوچەکە، کە لە ناوچەی سیبیریا پلەکانی گەرما هاتووەتە خوارەوە بۆ ٤٠ بۆ ٥٠ پلەی ژێر سفری سیلیزی.

ئەو دیاردەیەش پێی دەوترێت (مابیمیا) بەشێوەیەک ئاوی گەرم خێراتر لە ئاوی سار دەیبەستێت کاتێک دەڕشێنرێت بە هەوادا.