ترەمپ ماڵئاوایی کرد و کۆشکی سپی جێهێشت

20/01/2021
فۆتۆ: 

دۆناڵد ترەمپ وتاری ماڵئاوای پیشکەش کرد و بەفڕۆکەی سەرۆکایەتی کۆشکی سپێ جێهێشت.

دۆناڵد ترەمپ بەشداری ڕێورەسمی دەستبەکاربوونی جۆ بایدنی نەکرد و پێش گەیشتنی بایدن ئەو شوێنەکەی بەجێهێشت.

دۆناڵد ترەمپ لە وتەیەکدا بۆ لەیەنگرانی ڕایگەیاند کە رۆیشتنەکەی کاتییە و دەگەڕێتەوە بۆ کۆشکی سپی.

دۆناڵد ترەمپ 45 سەرۆکی ئەمریکابوو و لە هەڵبژاردنی رۆژی 3 ی یانزەی ساڵی ڕابردوو بەرامبەر جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان شکستی هێنا.

ترەمپ و تیمەکەی چەندین داوای یاساییان لەسەر ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان تۆمارکرد بەڵام سەرجەمیان رەتکرانەوە و سەر ئەنجام بایدن وەک سەرۆکی نوێ ئەمریکا پەسەندکرا.

بەپێی دەستوری ئەمریکا دەبێت لە رۆژی 20 ی کانونی دووەم سەرۆکی نوێ دەستبەکاربێت و سەرۆکی پێشووش ماڵئاوایی بکات.