دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە بەغدا روویدا و ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                کەمێک لەمەوبەر تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بازاڕێکی قەرەباڵغی میلی نزیک گۆڕەپانی تەیەرانی بەغدا رویدا و دواتریش کەسێکی دیکە بە پشتێنی بۆمبڕێژکراو خۆی تەقاندەوە.
                                
  
                               
                                میدیا عێراقیەکان لە زاری سەرچاوە ئەمنیەکانەوە بڵاویانکردوە لە ئەنجامی تەقینەوەکان 9 کەس کوژران و نزیکەی 20 کەسیش برینداربوون. 
بەرپرسانی ئەمنی بەغدا ڕێوەشوێنی توندیان لە شوێنی تەقینەوەکان گرتۆتەبەر و  تا ئێستا ئاماری تەواوی کوژراو بریندارەکانیان ڕانەگەیاندوە. 
 
لەلایەکی دیکەوە لیوا خالد محەنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ماڵپەڕی بەغداد الیومی راگەیاندوە تا ئێستا 13 کەس کوژراون و 28 کەسی دیکە برینداربوون،بەڵام ئەمە ئاماری کۆتایی نیە و قابیلی گۆڕانکارییە. 
 
                             
                             
 |