کچێکی دیکەی ڕفێندراوی ئێزدی دۆزرایەوە
کچێکی دیکەی ڕفێندراوی ئێزدی دۆزرایەوە
فۆتۆ:
شنگال
ئەمڕۆ کچێکی تری ڕفێندراوی ئێزدی لە شارۆچکەی حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان دۆزرایەوە.
کچەکە ناوی نەجلا سەعید ئیسماعیلە و تەمەنی ٢٢ ساڵە و خەڵکی گوندی تل قەسەبی باشوری قەزای شنگالە.
یەکێک لە کەسوکاری کچە دۆزراوەکە بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٤ سەرجەم ئەندامانی خێزانی نەجلا لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون و تا ئێستا و پاش دۆزینەوەی نەجلا، نۆ کەسیان ڕزگاریان بووە لەدەستی چەکدارانی ئەو گروپە.
وتیشی، تاوەکو ئێستاش، خوشکێک و برایەک و دایک و باوکی نەجلا بێسەروشوێن.
بەپێی ئاماری نوسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی لە دهۆک، لەکۆی شەش هەزار و ٤١٧ هاوڵاتی ڕفێندراوی ئێزدی، نزیکەی سێ هەزاریان تا ئێستا بێسەروشوێنن.
|