نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

22/01/2021
فۆتۆ: 

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ناجێگیرە و ئەمڕۆش نرخێکی نوێی تۆمارکرد.

بەپێی داتایی بۆرسەکانی جیهان ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 55 دۆلار  و43 سەنت فرۆشراوە.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 52 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی نەوت بەردەوامە لە جوڵەی خێرادایە و بەرز و نزمی دەکات.

بەڕای شارەزایانی بوارەکە پێشبینی دەکرێت لە چەند مانگی داهاتوودا نرخەکە هەتا 60 دۆلار بڕوات بەوەش ئەو وڵاتانەی کە بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە نەوت دەبەستن وەک هەرێم و عێراق دۆخی ئابوریان باش دەبێت.